ترامپ داوای لە ڕووسیا کرد گوشار بخرێته‌ سه‌ر ئێران و سووریا

کۆشکی سپی به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرای کرد که‌ ترامپ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ لاورۆف داوای کردووه‌ تاکوو گوشار بخرێته‌ سه‌ر ئێران و سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ مسکۆ داوای کرد که‌ سووریا و ئێران کۆنترۆڵ بکات.

کۆشکی سپی جه‌ختی کردووه‌ که‌ ده‌بێت هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا په‌ره‌ بسێنێت. دوای چوار ساڵ ناکۆکی له‌ نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ که‌ لاورۆف سه‌ردانی کۆشکی سپی ده‌کات.

ئامانج له‌م سه‌فه‌ره‌ ڕازی کردنی ئه‌مریکا بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی که‌م ناکۆک له‌ سووریایه‌ که‌ ئێران و ڕووسیا و تورکیا پیشنیاریان کردووه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌باره‌ی ئه‌م دیداره‌وه‌ وتی: دیداریکی زۆر باش بوو، ئه‌مریکا و ڕووسیا هاوکارییه‌کانیان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کوشتار له‌ سووریا درێژه‌ ده‌ده‌ن.

لاورۆفیش له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌مریکا و ڕووسیا بۆچوونی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌ سووریا هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر بوونی قه‌یرانی سووریا.

News Code 9944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =