به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر به "باس‌نیوز"ى ڕاگه‌یاند:"ئه‌مریكا قه‌رزێكى درێژخایه‌ن به عێراق ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیاده‌یه‌ك بخاته سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ى، بڕی قه‌رزه‌كه‌ش یه‌ك ملیار دۆلارى ئه‌مریكییه و له‌و بڕه‌ش پشكێك بۆ هه‌رێمى كوردستان دیارى كراوه كه (۲۰۰) ملیۆن دۆلاره".
پێشتر زۆرێك له وڵاتان هاوكارى و پشتیوانی‌یان وه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌لوپه‌لى سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه كردووه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، جهخیتى كرده‌وه، كه پێش ئه‌وه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى وڵاتان بگاته هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستی پێشمه‌رگه، ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته به‌غدا. "
ئه‌وه‌شی وت که " چه‌ند جارێكیش ئه‌و پشكه‌ى كه ده‌بوو بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌غدا ده‌ستكارى كراوه و كه‌مكراوه‌ته‌وه و لێی لادراوه، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان به وڵاتان گه‌یاندووه".
پێشتر ئه‌مریكا ۷ لیواى بۆ عێراق پێكهێنا، له هه‌مان كاتدا بۆ هه‌رێمى كوردستانیش ۲ لیوا به چه‌كى ئه‌مریكى پێكهێنران و پڕچه‌ك كران، له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئاشكرای كرد، كه "نووسراوى فه‌رمییان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراقه‌وه بۆ هاتووه، ئێمه‌ش داوامان كردووه، كه ۲ لیواى دیكه‌مان به‌هه‌مان چه‌كى ئه‌مریكى، بۆ پڕچه‌ك بكه‌ن، هه‌وه‌رها داواى هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ئۆتۆمبێل و هه‌ندێك ئامێرى په‌یوه‌ندیشمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بۆمان دابین بكه‌ن".
بۆچوونی ئێوە