شه‌ڕی سووریا براوەی نییه‌/جه‌خت له‌ ڕێکاری سیاسی ده‌که‌ینه‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ شه‌ڕی سووریا براوه‌ی نییه‌ و جه‌ختی کرد که‌ قه‌یرانی سووریا و قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی جیهان ده‌بێت به‌ ڕێکاری سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، ئانتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ شه‌ڕی سووریا هیچ براوه‌یه‌کی نییه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ دانوستانی سیاسی بانگهێشت ده‌که‌م.

ئانتۆنیۆ گوترش زیادی کرد: کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان تێبگه‌ن که‌ که‌س براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ نییه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: تاکوو ئه‌و کاته‌ی هه‌موو لاینه‌کان به‌م ده‌ره‌نجامه‌ نه‌گه‌ن که‌ که‌س براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ نییه‌، شه‌ڕی سووریا و شوێنه‌کانی دیکه‌ش به‌ کۆتایی ناگات.

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد: شه‌ڕ چ له‌ سووریا، یه‌مه‌ن، لیبی، سودان و عێراق براوه‌ی نییه‌ و ته‌نیا ڕێکاری سیاسی ده‌توانێت، شه‌ڕه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ سووریا زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ به‌ پشتیوانی وڵاتانی بیانی سه‌رقاڵی شه‌ڕن و به‌م بۆنه‌وه‌ ملیۆنان که‌س له‌م وڵاته‌ ئاواره‌ بوون.

News Code 9940

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =