خه‌ڵاتی ۱۰ ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رۆکی به‌ره‌ی نوسره‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌ولانی، سه‌رۆکی به‌ره‌ی نوسره‌ ۱۰ ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی دیداری کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ چوارشه‌مه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕابردوو به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا بکات، ڕایگه‌یاند که‌ ۱۰ ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رۆکی به‌ره‌ی نوسره‌ دیاری کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، محه‌مه‌د جه‌ولانی، یه‌کێکه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین تیرۆرسته‌کانی جیهان که‌ سه‌رۆکی به‌ره‌ی نوسره‌یه‌. به‌ره‌ی نوسره‌ په‌یوه‌ندییه‌کی تووند و تۆڵی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیاشدا هه‌یه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاتووه‌: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌ولانی سه‌رۆکی به‌ره‌ی نوسره‌ ۱۰ ملیۆن دۆلاری دیاری کردووه‌. 

شایانی باسه‌ که‌ به‌ره‌ی نوسره‌ یه‌کێکه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی سووریا که‌ له‌ لایه‌ن تورکیا و وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێت، به‌ره‌ی نوسره‌ لقی سه‌ره‌کی  ئه‌لقاعیده‌یه‌ له‌ سووریا.

News Code 9938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =