ئه‌مریکا به‌ بڕیاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریادا بچێته‌وه‌

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوای له‌ ئه‌مریکا کرد که‌ ده‌بێت ئه‌م وڵاته‌ به‌ بڕیاره‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریادا بچێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوای له‌ ئه‌مریکا کرد که‌ ده‌بێت ئه‌م وڵاته‌ به‌ بڕیاره‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریادا بچێته‌وه‌ و له‌م بڕیاره‌ پاشه‌کشه‌ بکات.

ئه‌و زیادی کرد: من ئه‌وپه‌ڕی دڵگرانی خۆم به‌ دۆناڵد ترامپ ڕاده‌گه‌یه‌نم. هیوادارم که‌ به‌ر له‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ ترامپ دیدار بکه‌م ئه‌مریکا به‌ بڕیاره‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوش ڕایگه‌یاند بوو که‌ ئه‌و چه‌کانه‌ی که‌ ئه‌مریکا به‌ کوردی سووریای داوه‌ له‌ تورکیا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیدار بوونی تیرۆریسته‌کان گفتوگۆ ده‌کات.

هه‌روه‌ها نووره‌دین جانکلی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و خودی بینالی یه‌لدریمیش ڕایگه‌یاند بوو که‌ ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکا قبووڵ ناکه‌ن و کوردی سووریا هیچ جێگه‌ی متمانه‌ نییه‌ و چه‌ک به‌ په‌که‌که‌ ده‌دات.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا بڕیاری داوه‌ تاکوو چه‌کی قورس ڕاده‌ستی کوردی سووریا بکات و ئه‌م بڕیاره‌ش به‌رپرسانی تورکیای تووشی نیگه‌رانی کردووه‌.

News Code 9936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =