ده‌ستگیری زیاتر له‌ ۴۰ چالاکی کورد له‌ تورکیا

پۆلیسی تورکیا له‌ ئۆپراسیۆنێکدا ۴۴ چالاکی کوردی له‌ سێ شاری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ی که‌جه‌که‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ فورات نیوز، ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی تورکیا ده‌ستی دایه‌ ئۆپراسیۆنێک وله‌ شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، مانیسا و ئیغدیر ۴۴ که‌سی ده‌ستگیر کرد که‌ ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ن.

له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌: ئه‌م که‌سانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی دژه‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیر کراون به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و په‌یوه‌ندی به‌ دۆسیه‌ی که‌جه‌که‌.

له‌ ناو ده‌ستگیر کراواندا حسێن سه‌فا هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ پارێزگای ئیغدیر هه‌یه‌.

News Code 9935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =