به‌شی گونده‌کانی کوردستان له‌ چالاکی فه‌رهه‌نگی زۆر که‌مه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌بیلغاتی ئیسلامی کوردستان وتی: به‌داخه‌وه‌ به‌شی گونده‌کانی کوردستان له‌ چالاکی فه‌رهه‌نگی یه‌کجار که‌مه‌ و ئه‌م خه‌ساره‌ ده‌بێت پڕ بکرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئیداره‌ی ته‌بلیغات ئیسلامی پارێزگای کوردستان، حوجه‌تول ئیسلام موختار که‌ره‌می وتی: هاوکاری دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ چالاکی فه‌رهه‌نگی یه‌کجار گرنگه‌، له‌ ڕاستیدا کاری فه‌رهه‌نگی ته‌نیا به‌ یه‌ک لایه‌ن ناکرێت و پستیوانی هه‌موو لایه‌نه‌کانی پێویستیه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ ئێستادا هه‌موو چالاکییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانی دوڵه‌ت له‌ کوردستان له‌ ناوه‌نده‌کاندا ئه‌نجام ده‌بێت و گونده‌کان و ناوچه‌ سنوورییه‌کان له‌ بیر کراوه‌. به‌شی گونده‌کان له‌ ڕووی چالاکییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان زۆر لاوازه‌ و ئه‌مه‌ خه‌ساره‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.

که‌ره‌می جه‌ختی کرد: ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین تاکوو به‌شێک له‌ کۆنفڕانس و بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سمه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌ گونده‌کان به‌ڕێوه‌ بچێت. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م گوندانه‌ له‌ ڕووی گه‌شتیاریشه‌وه‌ گه‌شه‌ بکه‌ن و هه‌ست بکه‌ن که‌ گرنگیان پێ ده‌ردرێت.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ ڕێژه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سمه‌ کوردیی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌ کوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت هان ده‌دات تاکوو ئه‌م چالاکیانه‌ گونده‌ فه‌رهه‌نگی و مێژووییه‌کانی کوردستانیش بگرێته‌وه‌.

News Code 9934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =