ئازادی ته‌به‌قه‌ و به‌نداوی فورات/ کۆنترۆڵی ۳ به‌رزایی حومس

سوپای سووریا ڕایگه‌یاند که‌ ۳ به‌رزایی ستراتێژی له‌ نزیک شاری حومس ئازاد کردووه‌. هه‌روه‌ها کوردی سووریا شاری ته‌به‌قه‌ و به‌نداوی فوراتی به‌ ته‌واوی کۆنترۆڵ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، سوپای سووریا دوای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کانی داعش سێ به‌رزایی ستراتیژی له‌ حومس ئازاد کرد. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا توانیان دواین شه‌قامی ته‌قه‌به‌ش ئازاد بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای ئازاد کردنی ئه‌م شه‌قامه‌، به‌نداوی فوراتیش به‌ ته‌واوی ئازاد بووه‌، ئه‌م به‌نداوه‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌ که‌ زیاترین ئاوی له‌ پشت خۆیدا ڕاگرتووه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی مێدیاکانی سووریا، له‌م شه‌ڕانه‌دا به‌ ده‌یان داعشی کوژراون و بریندار بوونه‌. 

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا سه‌رقاڵی پڕچه‌ک کردنی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریایه‌. به‌ڵام به‌رپرسانی تورکیا به‌ توندی ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌. هۆشداریان به‌ ئه‌مریکا داوه‌ که‌ ئه‌مه‌ ئه‌منیه‌تی تورکیا تووشی مه‌ترسی ده‌کات.

News Code 9933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =