ناردنی چه‌ک بۆ کوردی سووریا قبووڵ ناکه‌ین

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاماژه‌ی دا که‌ هه‌ناردنی چه‌ک بۆ کوردی سووریا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ قبووڵ ناکه‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئانادۆڵۆ، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ هه‌ناردنی چه‌ک بۆ کوردی سووریا، وتی: ناردنی چه‌ک بۆ گرووپی تیرۆریستی په‌یه‌ده‌ به‌ هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکه‌ین.

ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی خێراکردنه‌وه‌ی  ڕه‌وتی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕه‌قه‌ فه‌رمانی به‌ پێنتاگۆن دا، تاکوو کوردی سووریا پڕچه‌ک بکات.

به‌رپرسانی تورکیا پێشتریش کاردانه‌وه‌یان به‌م کاره‌ هه‌بووه‌. مه‌لود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی کرد که‌ پڕ چه‌ک کردنی کوردی سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر خاکی سووریا.

ئه‌و له‌ مۆنتێنه‌گرۆ دیسان پاگه‌نده‌ی کرد: په‌یه‌ده‌ گرووپێکی تیرۆریستییه‌ و هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ نییه‌.

چاوش ئۆغڵو وتی: ده‌بێت ‌هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌کانی سووریا ڕه‌قه‌ ئازاد بکه‌ن نه‌ک کورد. ئه‌مریکا ده‌بێت ئه‌مانه‌ له‌ یه‌کتر جیابکاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها نووره‌دین جانیکلی، جێگری تورکیا وتی: تورکیا قبووڵی ناکات ئه‌مریکا کوردی سووریا پڕ چه‌ک بکات. ئێمه‌ ناتوانین ئه‌م بابه‌ته‌ قبووڵ بکه‌ین و هیوادارین ئه‌مریکا به‌م هه‌ڵه‌ سیاسییه‌دا بچێته‌وه‌.

له‌ وڵامدا جمیز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ مه‌ترسی نییه‌ بۆ تورکیا، ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌رچی نیگه‌رانی تورکیایه‌ بڕه‌وێنینه‌وه‌.

News Code 9931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =