پێوەندی شەکرە و ئالزایمێر دۆزرایەوە

لێکۆڵەرانی ناوەندی توێژینەوەی ڕۆیان توانیان پێوەندی شەکرە و ئالزایمێر بدۆزنەوە. ئەو پرسە له‌ دەرمانی ئالزایمێردا کاریگه‌ر ده‌بێت.

دوکتۆر کورش شاپەسەند، خوێندکاری دوکتۆرای زانکۆی پزیشکی هاروارد لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە سەر دەرمانی نەخۆشی ئالزایمێر ئاشکرای کرد: لە ساڵی ٩٢ لێکۆڵینەوەکانی خۆمانمان لە هاروارد لە بواری ئالزایمێر و ڕێگا چارەکانی ئەو نەخۆشییە دەسپێکرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە ئەو گەڵاڵەیەدا هۆکاری مەرگی خانەکانمان دۆزیبووەوە کە شێوەیەکی تایبەت لە پڕۆتۆیینی تائۆیە و ئەبێتە هۆی مەرگی خانەکان.

شاپەسەند بە ئاماژە بە دەسکەوتی ئەو لێکۆڵینەوانە ئاشکرای کرد: لەم دواییانەدا پێوەندیی شەکرە و ئالزایمێرمان دۆزیوەتەوە؛ ئەوە بەو واتایەیە کە ئەگەر کەسێک تووشی شەکرە بێت ئەگەری نیشاندانی ئالزایمێریش بوونی هەیە تێیدا.

بە وتەی ئەندامی لیژنەی زانستی ناوەندی ڕۆیان، هۆکارێک کە لە دڵەوەرێزیەوە لە قەنی زۆر ئەبێتە هۆی مەرگی خانە مێشکییەکان ، لە مێشکی نەخۆشەکان دروست دەبێت و ئەبێتە هۆی مەرگی خانە مێشکییەکانیش.

ناوبراو زیادی کرد: هەر بەم پێیە بەدوای ئەوەین کە دەرزیی دەرمانی ئالزایمێر بەرهەم بهێنین.

News Code 9930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =