چەکی دەستی پەکەکە و یەپەگە هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا بوونی هەر جۆرە چەکێک لە دەستی کوردی سووریا هەڕەشەیەکی بۆ سەر تورکیا زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت دەیلی، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ ناردنی چەک بۆ کوردی سووریا  وتی هەر چەکێک کە دەگاتە دەستی یەپەگە هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا.

ناوبراو کە لە مۆنتەنگرۆ لە گەڵ هەواڵنێران قسەی دەکرد وتی: بە ڕای ئێمە یەپەگە گرووپێکی تیرۆریستییە و جیاوازییەک لە نێوان ئەو گرووپە و پەکەکە بوونی نییە.

چاوش ئوغڵوو وتی: ئەمریکا ئەبێ جیاوازی دابنێت لە نێوان هێزە عەرەبەکان و یەپەگە لە هاوپەیمانی هێزە دیمۆکراتیکەکانی سووریا و بەس ئەبێ هێزە عەرەبەکان بچنە ناو شاری ڕەقەوە.

ناوبراو وتی ئەو پرسە لە دیداری ئەردۆغان لە گەڵ دۆناڵد ترامپدا لێک دەدرێتەوە.

News Code 9928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =