ئەنقەرە نیگەران نەبێت/ سنووری تورکیا سنووری ئەورووپایە

جەیمز ماتیس ڕایگەیاند ئەمریکا تەواویی نیگەرانیە ئەمنییەکانی تورکیا بەرانبەر کوردی سووریا چارەسەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا تەواویی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا بەرانبەر ناردنی چەک بۆ کوردەکانی سووریا چارەسەر دەکات.

ناوبراو لە لیتوانی وتی: ئێمە لە گەڵ تورکیا لە دابین کردنی ئاسایشی سنوورە باشوورییەکانی هاوکاری دەکەین چونکوو ئەو سنوورانە سنوورە باشوورییەکانی ئەورووپایە.

ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بیانووی دڵنیا بوون لە سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕەقە فەرمانی دایە پێنتاگۆن تا گرووپی کوردیی یەپەگە پڕچەک بکات. ئەو کارەی ئەمریکا کاردانەوەی توندی بەرپرسانی تورکیای بە دواوە بوو.

نوورەدین جانیکلی جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی ئەنقەرە پڕچەک کردنی میلیشیا کوردەکان لە لایەن ئەمریکاوە قبووڵ ناکات، چونکوو ئێمە ناتوانین گرووپێکی چەکدار کە لە داهاتوودا هەڕەشە بێت بۆ سەر تورکیا قبووڵ بکەین. ئەمریکا دەست لە سیاسەتە هەڵەکانی هەڵبگرێت.

News Code 9926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =