پێم خۆشە لە گەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور دیدار بکەم

سەرۆک کۆماری نوێی کۆریای باشوور دەڵێت بۆ چارەسەریی قەیرانی دوورگەی کۆریا لە هیچ هەوڵ و تەقەلایەک خۆم نابوێرم، تەنانەت لە دیدار لە گەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، مۆن جائە ئین، سەرۆک کۆماری نوێی کۆریای باشوور کە لە ڕکابەری دوێنێ سێشەممە دەسەڵاتداریی کۆشکی ئاویی بە دەستەوە گرت؛ باشتر کردنی دۆخی ئابووری و پێوەندی لە گەڵ پیۆنگ یانگی وەکوو تەوەری سەرەکیی وتارەکەی خۆی لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری هەڵبژراد.

ناوبراو تەنانەت باسی لە خواستی خۆی بۆ دیدار لە گەڵ کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باشوور لە ئەگەرێ لەبار بوونی دۆخەکە کرد.

وتەکانی مون لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە دۆخی دوورگەی کۆریا دوابەدوای ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن – پیۆنگ یانگ و بەربڵاو بوونەوەی هەڕەشەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری سەربازی چڕتر بووەتەوە.

مون لەم بارەیەوە وتی: تەنانەت ئەگەر پێویست بێت بۆ چارەسەریی قەیران سەردانی واشنتۆن و پەکین و تەنانەت پیۆنگ یانگ دەکەم.

News Code 9925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =