فرانسوا ئۆلاند و ساڵح موسلیم دیداریان کرد

سەرۆک کۆماری فەڕەنسە لە دیدار لە گەڵ ڕێبەری پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا، ئەگەری پێکهێنانی دەوڵەتی فیدڕاڵی لە باکووری سووریا لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، فڕانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕەنسە کە بەم زووانە پۆستی سەرۆک کۆماری دەسپێرێتە دەستی ئیمانۆیل ماکرۆن؛ لە کۆشکی ئێلیزە میوانداری ساڵح موسلیم لە ڕێبەرانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی سووریا بوو.

دەوترێت کە دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا لە سەر ئەگەری پێکهێنانی دەوڵەتی فیدڕاڵی لە باکووری سووریا باس و وتووێژیان کردووە.

خالید عیسا نوێنەری پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە ئەورووپاش لە ئەو دیدارە بەشدار بووە.

کۆشکی ئێلیزە هیچ جۆرە بەیانییەیەکی فەرمیی لە پیوەندی بە ئەم دیدارە دەرنەکردووە.

شیاوی باسە تورکیا پارتی کوردیی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا و هێزەکانی پاراستنی گەلی سەر بە ئەوان لە پەکەکە دەزانێت. هەر بەم بۆنەشەوە تورکیا، سەرەڕای دەوری ئەوان لە شەڕ لە گەڵ داعش و هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا و هاوپەیانەکانی لە ئەم بوارەوە، ڕقی لێیانە.

News Code 9924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =