ده‌مارگرژی له‌ دژی موسڵمانی ئه‌مریکا ۵۷ لەسەد زیادی کردووە

گرووپی به‌رگری له‌ موسولمانان و ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا-ئیسلام ڕاگه‌یاند که‌ ڕێژەی ده‌مارگرژی له‌ دژی موسوڵمانان به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لجه‌زیره‌، ژماره‌ی ده‌مارگرژییه‌کان له‌ دژی موسوڵمانانی ئه‌مریکا به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ سه‌دا ۵۰یه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتێکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۶دا زیاد له‌ ۲ هه‌زار و ۲۱۳ ده‌مارگرژی له‌ دژی موسوڵمانه‌کان ئه‌نجام بووه‌ که‌ لە چاو ساڵی ۲۰۱۵ له‌ سه‌دا ۵۷ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ له‌ ڕێژه‌ی ساڵی ۲۰۱۴ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ۲۰۱۵ ته‌نیا ۵ له‌ سه‌د که‌متر بووه‌ و نیشانی ده‌دات که‌ گوتاری دۆناڵد ترامپ په‌ره‌ی به‌ دژایه‌تی کردنی موسولمانان له‌ ساڵی ۲۰۱۶ داوه‌.

به‌ تایبه‌ت یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه‌، پێش داوه‌ری کردن له‌ سه‌ر موسوڵمانان له‌ ئه‌مریکا بووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌مارگرژی له‌ دژی ئه‌وان به‌رز ببێته‌وه‌.

News Code 9923

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =