۲۶۹ که‌س به‌ هۆی تاوانی بێ ئەنقەستەوە لە زیندان

به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌کانی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ نزیک به‌ ۲۶۹ که‌س له‌ زیندانه‌کانی کوردستاندا هه‌ن، که‌ تاوانه‌کانیان به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێسحاق ئیبراهیمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی زیندانه‌کانی پارێزگای کوردستان وتی: نزیک به‌ ۲۶۹ که‌س له‌ زیندانه‌کانی کوردستاندا هه‌ن، که‌ تاوانه‌کانیان به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌.

ئیبراهیمی زیادی کرد: ۲۳ که‌س به‌ هۆی ڕووداوی هات و چووه‌ زیندانین، ۲۰۵ که‌س به‌ هۆی قه‌رزاری و ۵۲ که‌سیش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی توانی دانه‌وه‌ی ماره‌یی ژنه‌کانیان نه‌بووه‌، زیندانین.

ئه‌و وتی: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ۱۸ زیندانی ئازاد کراون، به‌ڵام ئازاد کردنی هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌رجه‌م یه‌ک ملیار و ۹۰۰ ملیۆن ته‌مه‌نی پێویسته‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌ نیسبه‌ت ساڵی ۹۴وه‌ ۳۱ له‌ سه‌د ئازاد کردنی ئه‌و زیندانیانه‌ی که‌ به‌ ئه‌نقه‌ست تاوانیان نه‌کردووه‌، له‌ ساڵی ۹۵دا زیادی کردووه‌. ساڵی ڕابردوو سه‌رجه‌م ۲۲۰ زیندانی به‌ هۆی یارمه‌تی که‌سانی خێرخوازه‌وه‌ ئازاد بوون که‌ ۲۱۴ که‌سیان پیاو بوون و ۶ که‌سیشیان ژن بوون.

News Code 9922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =