وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێوڕەسمی سەربازی زانکۆی ئیمام حسێن

ڕێبەری باڵای شۆڕش سێ ڕاسپاردەیی گرینگی بە بەربژارانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی دا و وتیان دەبێ " پرسی ئابووری"، " ورەی نەتەوەیی و سەربەخۆیی گەلی ئێران" و " ئاسایشی نەتەوەیی و ئارامی نەتەوەیی" گرینگی پێبدەن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پەروەردەی خوێندکارانی ئەفسەری زانکۆی ئیمام حسێن (د.خ) بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۰ی گوڵان بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕیوەچوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: ئەگەر خەڵک بەشداریی بەشکۆ و ڕێکو پێک و بەئەخلاقیان بێت، یاسا و سنووری ئیسلامی بپارێزن، ئەمە مایەی سەربەرزی کۆماری ئیسلامیە. ئەگەر یاسا پێسێل بکەن، بەد ئەخلاقی بکەن، ئەگەر بە قسەکانیان دوژمن هیوادار بکەین، هەڵبژاردن بە زەرەری ئێمە دەشکێتەوە.

ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی کورت خایەنی دوژمن شڵەژاندنی ئاسایش و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتە، وتیان: ئامانج لە ناوبردنی ئەم سانازیە گەورەیەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

وتیشیان: ئێمە لە ناوچەیەکی پڕئاژاوەداین و توانیومانە ئاقارێکی ئەمن دروست بکەین؛ دەیانەوێت ئەمە لە خەڵک بگرنەوە.ئەگەر بۆ بەرەنگاریی نائەمنی و فیتنە ئامادە بین، بێ گومان دەتوانین ئەم پیلانانە پووچەڵ بکەینەوە.

ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژە بەوەی کە ئامانج نێوان ماوەی دوژمن، پرسی ئابووری و بژێوی خەڵکە؛ وتیان: ئەوەی کە ئابوور نەجووڵێت و فەشەل بێت، کار و بەرهەم هێنان لەم وڵاتە دادەبەزێت و بێکاری وەک بەڵا داوێنی ئەم وڵاتە بگرێت تاکوو خەڵک لە کۆماری ئیسلامی بە هۆی کێشەی بژێوی بێ هیوا بن.

ڕێبەری وتیشیان: ئامانجی درێژ ماوەی دوژمن " گۆڕانی بنەمای نیزامی ئیسلامیە و ڕۆژێک بە ئاشکرایی دەیان وت کۆماری ئیسلامی دەبێ لە ناوبچێت بەڵام دواتر زانییان ئەمە لە زەرەریان تەواو دەبێت، هاتن و وتیان: کۆماری ئیسلامی هەڵسوکەوتی بگۆڕێت.

ڕاشیانگەیاند: من هەر ئەو کاتە بە بەرپرسانم وت:  گۆڕانی هەڵسوکەوت و گۆڕانی نیزم تۆفیری نییە. گۆڕانی هەڵسوکەوت واتا ڕێگای ئیسلام و شۆڕش و ڕێگای ئیمام وەلاوە نان و گۆڕانی هەڵسوکەوت واتا لەناوچوونی نیزامی ئیسلامی. 

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنیش وتی: ده‌بێ ئاسایشی وڵات له‌ هه‌ڵبژاردندا بپارێزرێت و ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاسایشی وڵات بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بێ گومان سزا ده‌درێت.

News Code 9921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =