پێشوازی کوردی سووریا لە بڕیاری نوێی واشنتۆن

هێزە دیمۆکراتیەکانی کوردی سووریا پێشوازییان لە ڕەزامەندی واشنتۆن بۆ تەیارکردنی کوردەکانی سووریا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم،هێزە دیمۆکراتەکانی کوردی سووریا پێشوازییان لە بڕیاری واشنتۆن بۆ تەیارکردنی شەڕڤانانی کوردی سووریا کردووە.

ئەم هێزانە ڕایانگەیاندووە کە تەیارکردنی کوردەکانی سووریا بە چەک، ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی گرووپە جەهادییەکان لەم وڵاتە خێراتر دەکاتەوە.

 تەلال سەلۆ، وتەبێژی هێزە دیمۆکراتیەکانی کوردی سووریا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: ئەم بڕیارەی واشنتۆن زۆر گرینگە و لە پێناو خێراکردنەوەی ڕەوتی لەناوچوونی تیرۆریسمە.

 وەزارەتی بەرگەی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕۆژی ڕابردوو رایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا مۆڵەتی تەیارکردنی کوردەکانی سووریای دەرکردووە.

News Code 9920

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =