پلانمان بۆ ئاسایشی سنووره‌کانی عێراق و سووریا هه‌یه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ بۆ دابین کردنی ئاسایش له‌ سنووره‌کانی عێراق و سووریا پلانی ته‌واومان داڕشتووه‌ و هێزه‌کانی عیراق توانیان داعش له‌ بیاوانه‌کانی ڕۆژئاوای عێراق به‌ ته‌واوی شکست بده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌ دابین کردنی ئاسایش له‌ سنووره‌کانی سووریا و عێراق کرد.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد: بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له‌ سنووره‌کانی عێراق و سووریا پلانی ته‌واو گونجاومان داڕشتووه‌. هێزه‌کانی عێراق توانیان توانی خۆیان له‌ بیاوانه‌کانی ڕۆژئاوای موسڵ و عێراق به‌ ته‌واوی نیشان بده‌ن.

ئه‌و له‌ درێژی قسه‌کانی خۆی وتی: ده‌وڵه‌تی عێراق پلانێکی ئاماده‌ کردووه‌ که‌ به‌ پێی ئه‌م پڵانه‌ ژماره‌ی بازگه‌کانی پۆلیس له‌ به‌غدا که‌م ده‌کرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ند مانگێکه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و له‌ کۆتایی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه‌. عێراق له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو ئاسایشی سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا و ئه‌ردۆن به‌رز بکاته‌وه‌.

News Code 9918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =