یه‌کێتی ئه‌ورووپا پشتیوانی له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ده‌کات

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد که‌ ئه‌ورووپا پشتیوانی له‌ به‌رجام ده‌کات و ئه‌مه‌ش به‌ خاڵێکی باش بۆ بابه‌تی ناڤۆکی ده‌زانێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران کرد.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: ئاژانسی ناڤۆکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تاکوو ئێسته‌ ۵ جار جه‌ختی کردووه‌ که‌ ئێران پێبه‌ند بووه‌ به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی و هه‌موو خاڵه‌کانی جێبه‌جێ کردووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌رجام خاڵێکی به‌هێزی به‌ره‌وپێش چوونه‌ و هه‌موو جیهان له‌ دوای ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ هه‌ست به‌ ئاسایشی زیاتر ده‌کات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ نیکی هه‌یلی، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ دژی قسه‌کانی موگرینی داوای کرد تاکوو هه‌موو جیهان له‌ دژی هه‌نگاوکانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و کارێک بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ قسه‌کانی موگرینی له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ئێمانۆئل ماکرۆن به‌ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبژێردرا و به‌ڵێنی داوه‌ که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌هێزتر ده‌کات.

موگرینی له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوپه‌یمانی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو وڵاتانی جیهان.

News Code 9916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =