وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران گه‌یشته‌ سنه‌

دوکتور حه‌سه‌ن قازی زاده‌ی هاشمی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران سه‌ردانی سنه‌ی کرد و له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌یدا بڕیاره‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ به‌ فه‌رمی بکاته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ سه‌ید حه‌سه‌ن قازی زاده، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران سه‌ردانی سنه‌ی کرد و ۱۱ پڕۆژه‌ی ژێرخانی و ده‌رمانی له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا ده‌کاته‌وه‌.

له‌م دیداره‌دا پێنج پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌ که‌رتی ته‌ندروستی، وه‌ک هۆڵی زانسته‌ پزشکییه‌کان، هۆڵی که‌رتی ده‌رمان، هۆڵی لێهاتووییه‌ ده‌روونییه‌کان و تاقی کردنه‌وه‌ و ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی و ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ده‌رمانی کرایه‌وه.

هه‌روه‌ها له‌ که‌رتی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیش، ئه‌نیستیتۆی ته‌ندروستی و به‌شی ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ ژنان له‌ بانه‌ و هه‌روه‌ها به‌شی "پسپۆڕی تایبه‌تی" نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه‌ش ده‌ستی به‌ کار کرد.

هه‌روه‌ها به‌شی ناوخۆیی ۳۰۰ که‌سی بۆ خوێندکارانی زانکۆی پزشکی کوردستان کرایه‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م پڕۆژانه‌ ۱۴ ملیار ته‌مه‌ن تێچووی هه‌بووه. ئه‌مه‌ چواره‌مین سه‌فه‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ پارێزگای کوردستانه.

News Code 9915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =