ئه‌مریکا چه‌کی قورس بۆ کوردی سووریا ده‌نێرێت

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ چه‌کی قورس ڕاده‌ستی هێزه‌کانی کوردی سووریا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشاتوده‌ی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ بۆ شه‌ڕی دوور و دژوار به‌ مه‌به‌ستی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه‌ که‌ له‌ لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ داگیر کراوه‌، چه‌کی قورس ڕاده‌ستی کوردی سووریا ده‌کات.

پێنتاگۆن هه‌روه‌ها زیادی کردووه‌ که‌ ئاماده‌یه‌ پشتیوانی له‌ تورکیاش بکات. جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا هفته‌ی ڕابردوو له‌ کۆپنهاگی دانمارک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا دیداری کردبوو تاکوو ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان کوردی سووریا و تورکیا بدۆزێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا داوا ده‌کات که‌ کوردی سووریا به‌ تیرۆریست بناسرێت و ئه‌مریکا دژیان شه‌ڕ بکات، به‌ڵام ئه‌م داواکارییه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه‌ ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌.

ژنراڵ جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین مانگی فێڤرییه‌ ڕایگه‌یاندبوو که‌ هێزکانی دیموکڕاتیکی کوردی سووریا چه‌کی زۆر قورس تر له‌ "ئێی کێی - ۴۷"یان پێویسته‌ تاکوو ڕه‌قه‌ ئازاد بکه‌ن.

کوردی سووریا داوای چه‌کی قورس ده‌که‌ن و به‌ ده‌یان جار ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باشترین شه‌ری دژ به‌ داعش ده‌که‌ن، به‌ڵام هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش له‌ چه‌کی سووک زیاتر هیچی ڕاده‌ست نه‌کردوون.

News Code 9913

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =