مسکۆ ڕه‌تی کرده‌وه‌ داعش فه‌رمانده‌یه‌کی ئه‌م وڵاته‌ی کوشتبێت

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ هێزی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش کوژرابێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جه‌ختی کرد که‌ هیچ هێزێکی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ده‌ستی داعشییه‌کان نه‌کوژراوه‌.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له‌ دۆخێکی باش دان و به‌رده‌وامن له‌ کاره‌کانی خۆیان له‌ دژی تیرۆریسته‌کان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌: ئێمه‌ له‌م ڕێگه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ که‌ له‌ دژی سوپای ڕووسیا دروست کراوه‌، ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌مانه‌ دوورن له‌ ڕاستی و ئیدانه‌ی ده‌که‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ داعش دوێنێ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ که‌سێک خه‌ریکی سه‌ربڕینی که‌سێکی دیکه‌یه‌، داعش پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ که‌سه‌ کوژراوه‌که‌ ئه‌فسه‌رێکی باڵای سوپای ڕووسیایه‌.

News Code 9910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =