مه‌هه‌په‌ داوای کرد ئه‌نقه‌ره‌ سزای له‌ سێداره‌ دان بگه‌ڕێنێته‌وه‌

مه‌هه‌په‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی جارێکی دیکه‌ داوای کرد تاکوو سزای له‌ سێداره‌ دان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تورکیا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت ده‌یلی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سزای له‌ سێداره‌ دان بۆ تورکیا به‌ مانای کۆتایی هاتن به‌ پڕۆسه‌ی به‌ ئه‌ندام بوونی تورکیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپایه‌، ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی، سه‌رۆکی مه‌هه‌په‌ داوای کرد که‌ سزای له‌ سێداره‌ دان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تورکیا.

ئه‌و له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانی پارلمان وتی: ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سێداره‌ دان داوایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌؟ به‌ڵێ. ئایا حزبه‌که‌ی ئێمه‌ ده‌نگی پێده‌دات؟ به‌ڵێ. ئایا سه‌رۆک کۆماریی واژۆی ده‌کات؟ به‌ڵێ. که‌واته‌ ئێمه‌ یه‌ک چرکه‌ش دوو دڵ نین له‌م بابه‌ته‌.

باغچه‌لی وتی: جارێکی دیکه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم که‌ ئێمه‌ بۆ پشتیوانی له‌م بابه‌ته‌ ئاماده‌ین.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌، ته‌ڤڵ بوونی تورکیا به‌ ئه‌ورووپا بۆ هه‌میشه‌ داده‌خرێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌ ئاشكرا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ و پرسی ته‌ڤڵ بوون به‌ ئه‌ورووپا ده‌خاته‌ ده‌نگ دانه‌وه‌ تاکوو بۆ هه‌میشه‌ یه‌کلایی ببێته‌وه‌.

News Code 9903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =