ڕۆژاوای موسڵ به‌مزوانه‌ ئازاد ده‌بێت/ پەیامی عەرەبستان بۆ بەغدا

فادی شمری بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕۆژاوای موسڵ تا چه‌ند ڕۆژی دیکە ئازاد دەکرێت، وتی: هۆکاری دەست پێ نەکردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ته‌لەعفەر دەستێوەردانە سیاسیەکانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نیودەوڵەتی- موحەمەد فاتمی زادە: فادی شمری لە ڕێبەرانی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق و ئەندامی هاوپەیمانی نەتەوەیی ئەو وڵاتە لە تووێژ لە گەڵ مێهر لە سەر شەڕی داعش لە موسڵ، دوایین دۆخی هەرێمی کوردستان، پرسە ناوخۆییەکانی عێراق، داهاتوی سیاسی عێراق پاش داعش، دۆخی پێوەندی بەغدا و ڕیاز و بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق وتووێژی کردووە و باسەکانی شی کردووەته‌وە. ده‌قی وتووێژەکە بەم شێوەیەیە:

عێراقی دوای داعش چۆن ده‌بینن؟

لەم بارەیەوە دوو ڕوانگە هەیە؛ بڕێ کەس ڕوانگەیەکی ڕەشبینانەیان هەیە و دەڵێن کە عێراق دابەش دەبێت و بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەڕواتە پێشەوە؛ بە تایبەتی ئەوەی کە لە عێراق گرووپگەلی سیاسی شیعە، کورد و سوننەی بوونی هەیە. ڕوانگەی دووهەمیش ڕوانگەیەکی گەشبینانەیان هەیە و لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئێستاش دەرفەتێکی گەورە بۆ چاک بوونەوەی دۆخەکە بوونی هەیە و لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی گۆڕانکارییەکی بەربڵاو لە عێراق ڕووی داوە.

بە تایبەتی ئەوەی کە گەڵاڵەی ئاشتیی نەتەوەیی لە لایەن عەمار حەکیم و هاوپەیمانی نەتەوەییەوە دەستی پێکردووە و لە ئاستی نەتەوەیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا پێشوازیی لێکراوە.

ڕوانگەی ئێوە لە سەر گۆرانکاری و ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها باسەکانی پێوەندیدار بە بەڕێوە چوونی گشت پرسییەوە چۆنە؟

هەرێمی کوردستانیش وەکوو گرووپە سیاسییەکانی دیکە کێشەی ناوخۆیی گەورەی هەیە کە ئاکامی دژایەتییە سیاسی و ئابوورییەکانە. بە پێی بەراوردی ئێمە خواستی کوردەکان بۆ بەڕێوە بردنی گشت پرسی یا سەربەخۆیی، پرسگەلێکی زۆر دێنێتە پێشەوە.هەرێمی کوردستان قەرزی زۆری لایە و لە باری سیاسییەوە سەقامگیر نییە. هەروەها لە ئاستی ناوچەییشدا ئێران و تورکیا و عێراق لە گەڵ ئاوەها قسەگەلێکدا دژن و ئەمریکییەکانیش ئەوان هان نادەن بۆ ئاوەها کارێک. ته‌نانه‌ت وڵاتانی پەراوێزی کەنداویش بە ناردنی پەیامگەلێک جەختیان کردووەتە سەر یەکڕیزی نیشتمانی لە عێراق. هەمووی ئەمانە لەمپەرن لە سەر ڕێگای هەرێمی کوردستان.

هاوئاهەنگی ئەمنیەتی نێوان عێراق و سووریا لە بواری شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم چۆن لێک دەدەنەوە؟

ئەو هاوئاهەنگییە زۆر پێوستە؛ چونکوو هەر دوو وڵات لە پەلاماری بەربڵاوی تیرۆریستەکاندان و لە نوێنەرایەتی تەواوی جیهانەوە لە گەڵ تیرۆریزم شەڕ دەکەن. بەغدا و دیمەشق لە زۆر ناوچەدا هاوئاهەنگییان هەیە بەڵام لەم ئاستەدا بەس نیە و ئەبێ چڕ ترەوە بێت ئەو هاوئاهەنگییە.

ئێوە پێوەندیی بەغدا و ڕیاز چۆن دەسەنگێنن؟

هیوادارین کە پێوەندی عێراق لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی بە گشتی و لە گەڵ سعوودییەکان و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بە تایبەتی پەرە بستێنێت. چونکوو پەیامی باشیان ئاراستە کردووە و ئێمەش وەڵامی ئەرێنیی خۆمانمان ناردووەتەوە بۆیان.

عێراق ئامێرەکانی سەرکەوتنی هەیە و هەر جۆرە شکستێکی عێراق کاریگەری دەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەتی سعوودییەکان و ئۆردۆن. ئێمە خوازیایر ئاشتین و بە دواشیدا دەڕۆین. لە سەر ئەو باوەڕەین کە بەستێن بۆ هاوکاری زیاترە لە بچڕانی پێوەندی.

موقتەدا سەدر چ دەورێکی لە سیاسەتی عێراق هەیە؟

موقتەدا سەر ڕەوتێکی مه‌ده‌نی گرینگی به‌ده‌سته‌وه‌ هه‌یه‌ و لە ڕەوتی سیاسی عێراقیشدا بەشدارە. ناوبراو لە وەزارەتخانە سەرەکییەکانیشدا دەوری هەیە. بەڵێ؛ ئێمە سەبارەت بە بڕێ هەڵسوکەوت باسمان هەیەهەر ئەو جۆرەی کە ئەوان هەیانە بەڵام لە سەر ئەو باوەڕەین کە جیاوازی لە ڕونگەکان، خەسار ناگەیێنێتە دۆستایەتییەکان و ئەبێ پێبەندی یاسای بنەڕەتی بین. نەک ئێمە و نەک هیچ کەسی دیکە ئەوە قبووڵ ناکات کە گرووپێک بیانەوێت شتێک بسەپێنن؛ چاکسازی پێویستی بە گەڵاڵەی ڕاستەقینە لە گەڵ ڕوانگە و پلانی هاوبەش هەیە.

ئایا ئەمریکییەکان ئەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق و لەوێ بنکە دروست بکەن؟

پاش لێکدانەوەی زۆر لە کردەوەکانی ئەوان لەم ساڵانەی دواییدا، ئەمریکییەکان وەکوو ڕاوێزکار و هاوبەشێکی گرینگ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بەشدارییان هەیە. سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە شوێنگەلی زۆردا جەختی کردووە کە جگە لە ئەو راوێزکارە سەربازییانە هیچ هێزێکی سەربازیی ئەمریکیی دیکە لە عێراق بوونیان نیە و ئەو ڕێژە ڕاویژکارەش لە بنکەی قیارە و بنکەکانی تری عێراق جێگرن.

ئێمە وەکوو عێراقی و گرووپێکی سیاسی لە گەڵ هەر جۆرە بوونێکی سەربازی بیانی لە خاکی عێراق دژایەتی دەکەین.

بۆچی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا دەست پێ ناکات و بە گشتی ڕەوتی ئۆپراسیۆنی شەڕ لە گەڵ داعش لە شاری موسڵ چۆن لێک دەدەنەوە؟

ئۆپراسیۆن لە موسڵ بە شێوەی بەربڵاو دەچێتە پێشەوە و هێزە ئەمنییەکان  و دیکه‌ی هێزه‌کانی شه‌ڕ و حەشدی شەعبی  بە کەمترین خەسارەوە، سەرکەوتنی زۆریان بەدەست هێناوە. بەس سەدا ٧ ی ڕۆژاوای موسڵ ماوە کە ئازاد بکرێت و ئەوانەش لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەبن و ئاڵبەت هەر ئێستاش لە باری سەربازییەوە لەناو چوونە.

دەسپێکی ئۆپراسیۆنی تەلەعفەر بە دەرکردنی فەرمانی حەیدەر عەبادی کەوتووە تا کاتژمیری سفر ڕابگەیێنێت و ئەو ناوچە بە تواوەتی گەمارۆ بدرێت. چونکوو چڕ کردنی گەمارۆی داعش لە تەلەحفەر توانی سەربازی و لۆجستیکی ئەوان کەم دەکاتەوە. ئاڵبەت بڕێ پرسی سیاسیش لە پێوەندی لە گەڵ بڕیار بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی تەلەعفەر بوونی هەیە و چاوەڕوانی بڕیاری فەرماندی گشتی هێزە چەکدارەکانین. هێزەکانی حەشدی شەعبی و تورکمانەکانی تەلەعفەر بۆ ئازاد کردنی ئەو ناوچە ئامادەن. هاوئاهەنگیەکی بەربڵاو لەم پێوەندییەدا بوونی هەیە و ئازاد کردنی تەلەعفەر هەمووان تووشێ سەر سووڕمان دەکات.

News Code 9902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =