وەزیرانی دادی تورکیا و ئەمریکا کۆ بوونەوە

وەزیرانی دادی تورکیا و ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە سەر پرسی دەستگیر کردن و ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن بەڕێوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا لە دیدار لە گەڵ جێف سشێنز هاوتا ئەمریکییەکەی سەبارەت بە ڕەوتی ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن بە ئەنقەرە باس و وتووێژی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە دیداری ٤٥ خولەکی خۆی کە لە بنکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا لە واشنتۆن بەڕێوە چوو، دوو لایەنەکە سەبارەت بە پرسی دەستگیر کردن و ڕادەست کردنەوەی بە تورکیا باس و وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ڕۆژنامە، بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا لە ئەو دیدارەدا داوای لە جێف سشێنز کردووە تا هەرچی خێراترە دۆسیەگەلێک کە لە لایەن ئەنقەرەوە نێردراوەتە ئەمریکا ڕادەستی دادگا بکات.

شیاوی باسە، بە دوای کوودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ ی جوولای ساڵی ڕابردووەوە لە تورکیا، ئەنقەرە چەندین جار داوای ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن بە تۆمەتی ڕێکخستنی ئەو کوودەتا لە واشنتۆن کردووە.

News Code 9901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =