٣١ هەزار کەس لە خەڵکی موسڵ گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا لە گەڕانەوەی ٣١ هەزار کەس لە خەڵکی ڕۆژاوای موسڵ بۆ ماڵی خۆیان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ستێفان دۆگاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە نێزیک ٤٣٥ هەزار کەس لە دانیشتووانی ڕۆژاوای موسڵ کە لە دەسپێکی ئازاد کردنی ئەو شارە، ماڵی خۆیان بە جێ هێشتبوو گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.

ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: کەسانێک کە ئێستا لەو ناوچانەن کە لە ژێر دەستی داعشن لە گەڵ کەم بوونی شتومەک بەرەو ڕوون.

دوگاریک وتیشی: کارمەندانی ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان درێژە دەدەنە یارمەتی گەیاندنەکانیان بە خەڵکی موسڵ لەوانە ناردنی ژەمی خواردنی ئامادە بۆ ٩ هەزار کەس لە خەڵکی ڕۆژاوای موسڵ. جگە لەوەش یارمەتی خواردەمەنی گەیێندراوەتە زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس لە خەڵکی ئەو ناوچە کە تا ٣٠ ڕۆژ دەتوانێت دابینیان بکات.

News Code 9898

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =