کلینتۆن ڕۆمانێک ده‌نووسێت

سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هاوکاری نووسه‌رێکی ناوداری ئه‌مریکا ڕۆمانێک ده‌نووسێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ واریه‌تی، بیل کلینتۆن، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا به‌ هاوکاری جیمز پێترسۆن ڕۆمان ده‌نووسێت.

ئه‌گه‌رچی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕۆمانه‌ ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناوی ڕۆمانه‌که‌ "سه‌رۆک کۆماری ونبووه‌" و باسی ژیانی نه‌هێنی و ڕووداوه‌ سیاسییه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ده‌کات.

کلینتۆن له‌مباره‌وه‌ وتی: زۆر گرنگه‌ که‌ ڕۆمانێک له‌ سه‌ر سه‌رۆک کۆمار و دۆخی سیاسی شاری واشنتۆنی بنووسین. هه‌روه‌ها من هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ خوێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی جیمز بووم و زۆر خۆشه‌ پێکه‌وه‌ ڕۆمانێک بنووسین.

پێترسۆنیش له‌مباره‌وه‌ وتی: من نووسه‌رم و چیرۆکی کلینتۆنیش ئه‌م مۆڵه‌ته‌ به‌ ئێمه‌ ده‌دات که‌ چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ بنووسین. ئه‌مه‌ ڕووداوێکی ده‌گمه‌نه‌ و ئاسایه‌ که‌ خوێنه‌ره‌کان به‌ ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز له‌م بابه‌ته‌ بڕوانن.

یه‌که‌مین کتێبی کلینتۆن له‌ ژێر ناوی "ژیانی من" له‌ ساڵی ۲۰۰۴ بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ به‌شێک بوو له‌ ژیانامه‌ی خۆی. بڕیار وایه‌ که‌ ڕۆمانی "سه‌رۆک کۆماری ونبوو" له‌ مانگی ژوئه‌نی ۲۰۱۸ بڵاو بێته‌وه‌.

News Code 9897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =