خاپوور کردنی تیرۆریسته‌کان له‌ پاکستان مافی ئێرانه‌

جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران وتی: له‌ ئه‌گه‌ری خەمساردی پاکستان، خاپوور کردنی مۆڵگه‌ی تیرۆریسته‌کان له‌ پاکستان مافی ئێرانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا پوورده‌ستان، جێگری فه‌رمانده‌یی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا وتی: هێرشی گرووپێکی تیرۆریستی له‌ میرجاوه‌ و له‌ سه‌ر سنووری پاکستان بۆ سه‌ر سنووره‌وانه‌کانی ئێران مایه‌ی قبووڵ کردن نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێت پاکستان کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و له‌مڕووه‌وه‌ خۆی لاوازی نیشان نه‌دات.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ جه‌ختی کرد: هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی ئه‌م کاره‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ست به‌ کار نه‌بوونی جدی پاکستان، ئێران به‌ مافی خۆی ده‌زانێت که‌ له‌ قووڵایی خاکی پاکستان به‌دوادا چوون بۆ تیرۆریسته‌کان بکات و خاپووریان بکات.

پوورده‌ستان له‌ کۆتاییدا وتی: ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌مان خەمساردی له‌ که‌س قبووڵ ناکەین.

News Code 9896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =