داعش ۴۷ که‌سی سڤیلی له‌ که‌رکووک له‌ سێداره‌ دا

تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ پارێزگای که‌رکووک نزیک به‌ ۴۷ که‌سی سڤیلیان له‌ سێداره‌ دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوچه‌یی له‌ پارێزگای که‌رکووک ڕایگه‌یاند که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش به‌ تازه‌یی ۴۷ که‌سی سڤیلی دیکه‌یان له‌ شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووک له‌ سێداره‌ داوه‌.

به‌ پێ ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: ئه‌ندامانی تیرۆریستی داعش ۴۷ که‌سی سڤیلیان له‌ شاری حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ که‌رکووک له‌ سێداره‌ داوه‌، هه‌روه‌ها ۱۲ ئه‌ندامی پێشووی خۆشیان به‌ هۆی هه‌ڵاتن له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ کوشتووه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌ پێی زانیارییه‌کانی ئێمه‌ کوشتنی ئه‌م ۴۷ که‌سه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاکتاو کردنی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک ئه‌نجام بووه‌ که‌ داعش پێشتر زیندانی کردبوون.

ئه‌م که‌سه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، زیادی کرد: داعش له‌ سه‌رجه‌م کوژراوه‌کان گرته‌ی ڤیدیۆیی گرتووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌رچی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ کۆتایی یه‌کجاره‌کی نزیک تر ده‌بنه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی تۆقاندنی خه‌ڵک که‌سانێکی زیاتر له‌ سێداره‌ ده‌ده‌ن.

News Code 9895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =