هه‌ڵبژاردنی ۴۵ به‌رهه‌م بۆ کێبه‌رکێی وێنه‌ی نه‌ورۆزی کوردستان

له‌ نێوان ۷۰۰ وێنه‌ که‌ بۆ ده‌بیرخانه‌ی دووهه‌مین فستیڤاڵی ساڵانه‌ی فیلم و وێنه‌ی نه‌ورۆزی کوردستان ڕه‌وانه‌ کراوه‌، ۴۵ وێنه‌ بۆ به‌شی کێبه‌رکێی ئه‌م فسیڤاڵه‌ هه‌ڵبژێردراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ده‌بیرخانه‌ی دووهه‌مین خولی فستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی کوردستان دوایین وێنه‌کانی بۆ کێبه‌رکێی کۆتایی هه‌ڵبژارد. تاکوو ئێسته‌ ۷۰۰ وێنه‌ له‌ ۹۲ وێنه‌گر به‌م فستیڤاڵه‌ گه‌یشتووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ سه‌رجه‌م وێنه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کراوه‌ و له‌ نێو ئه‌م ۷۰۰ وێنه‌دا ۴۵ وێنه‌ له‌ ۳۱ وێنه‌گر بۆ به‌شی کێبه‌رکێ هه‌ڵبژێردراون.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شی فیلمی فستیڤاڵه‌که‌ش ۱۱ فیلم به‌شداری خولی کۆتایی کێبه‌رکێیه‌که‌ ده‌که‌ن.

فستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی نه‌ورۆز له‌ ۲۳ی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌کات و له‌ میانه‌ی فستیڤاڵه‌که‌ پێشانگایه‌ک بۆ وێنه‌ به‌شداربووه‌کان ساز ده‌کرێت و فیلمه‌کانیش نمایش ده‌کرێن. ڕۆژی ۲۵ی گوڵان کۆتایی ئه‌م فستیڤاڵه‌یه‌ و براوه‌کان خه‌ڵات ده‌کرێن.

فستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی نه‌ورۆز به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری کورد له‌ نه‌ورۆزدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌ر ساڵ وێنه‌ و فیلمه‌کانی کاتی نه‌ورۆز ده‌خاته‌ کێبه‌رکێوه‌ و چه‌ند که‌سێک تێیدا خه‌ڵات ده‌کرێن.

News Code 9893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =