تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری دهۆکی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیا بۆردومان دەکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، درەنگانی شەوی ڕابردوو  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان لە ناوچەکانی نێروە، رێکان، دۆسکی، چیای گارە و مەتین لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کردووە.

بەهۆی بۆردومانەکانەوە، زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکان ڕانه‌گه‌یێندراوه‌.

بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەو ناوچانەی کوردستانی عێراق، هاووڵاتیانی ئەو سنوورە کەوتوونەتە بەر مەترسیی بۆردومان و ناتوانن سوود لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان وەربگرن.

له‌مباره‌وه‌ باس نیوز نووسی: دەیان جار هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە داوایان لە پەکەکە کردووە گیانی ئەوان نەخاتە بەر مەترسی و بنکە و بارەگاکانی لە ناوچە ئاوەدانییەکان بکێشێتەوە.

News Code 9889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =