دانوستانی ئاشتی سووریا له‌ ژێنڤ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا ڕایگه‌یاند که‌ ڕۆژی ۱۶ی مه‌ی (۲۶ی گوڵان) دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا له‌ ژێنڤ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ ستێفان دی میستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا ڕۆژی ۱۶ی مه‌ی (۲۶ی گوڵان) دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی دی میستۆراوه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا هیواداره‌ که‌ بتوانێت له‌ میانه‌ی دانوستانه‌کانی ژێنڤ به‌دوادا چوونی ورد بۆ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ژێنڤ ۴ بکرێت.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ زیادی کردووه‌ که‌ دی میستۆرا هه‌روه‌ها داوا ده‌کات که‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ به‌ ته‌واوی و وه‌ک خۆی جیبه‌جێ بکرێت، ئوم ڕێککه‌وتنه‌ له‌ ۴ی مانگی مه‌ی واژۆ کراوه‌.

News Code 9887

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =