ئێران مووشه‌کی لە کەنداوی فارس تاقی کردووه‌ته‌وه‌

مێدیایه‌کی ئه‌مریکایی پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئێران له‌ نزیک ته‌نگه‌ڵانی هورموز له‌ که‌نداوی فارس مووشه‌کێکی ده‌ریایی تاقی کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێن بی سی، سێ به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پاگه‌نده‌یان کرد که‌ ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ مووشه‌کێکی ده‌ریایی به‌هێزی له‌ که‌نداوی فارس، له‌ نزیک ته‌نگه‌ڵانی هورموز تاقی کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م پاگه‌نده‌یه‌، ئه‌م ئه‌ژه‌ده‌ره‌ ناوی حوت بووه‌ هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی تاقی کردنه‌وه‌ دایه‌، به‌ڵام کاتێک به‌ ئه‌نجام بگات، نزیک به‌ ۱۰ کیلۆمه‌تری ده‌ریایی ده‌بڕێت و زیاد له‌ ۴۰۲ کیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێکدا خێرایی هه‌یه‌.

به‌رپرسانی ئه‌مریکایی هه‌روه‌ها ڕایاننەگه‌یاندووه‌ که‌ ئایا ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌ مووشه‌کییه‌ سه‌رکه‌وتوو بووه‌ یان نه‌بووه‌، ئه‌وان جه‌ختیان کردووه‌ که‌ ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌ موشه‌کییه‌ هیچ مه‌ترسییه‌کی بۆ کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس ده‌بلیۆ بۆش و که‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا دروست نه‌کردووه‌.

دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌مریکا زیادیان کردووه‌ که‌ ئێران دواین جار له‌ مانگی فێڤرییه‌ی پێشوو ئه‌م مووشه‌که‌ ده‌ریاییانه‌ی تاقی کردووه‌تەوە.

News Code 9886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =