ئه‌گه‌ر ئێران نه‌ده‌بوو هه‌موو ناوچه‌که‌ دابه‌ش ده‌کرا

ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌ختی کرد که‌ لایه‌نه‌ بیانییه‌کان له‌ دوای دابه‌ش کردنی ناوچه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر گیان فیدایی ئێران نه‌ده‌بوو، ناوچه‌که‌ دابه‌ش ده‌کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی،  ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌ختی کرد که‌ لایه‌نه‌ بیانییه‌کان له‌ دوای دابه‌ش کردنی ناوچه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر گیان فیدایی ئێران نه‌ده‌بوو، ناوچه‌که‌ دابه‌ش ده‌بوو.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان که‌ وتبووی ئه‌م سعوودیه‌ و واشنتۆن پێکه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی ده‌که‌ن، ڕایگه‌یاند: بۆچوونی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌که‌ ڕوونه، ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ ته‌نیا به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌ ده‌ست دێت. تاران له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆردا ڕاوه‌ستا و شه‌ڕی کرد. ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ ده‌بێت به‌ ده‌ستی خودی وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌دی بێت، بۆ ئه‌م کاره‌ش ئاماده‌ین هاوکاری وڵاتانی ناوچه‌که‌ بکه‌ین.

ویلایه‌تی له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ دووفاقییه‌کانی ڕێککه‌وتنی ناوچه‌ی که‌م ناکۆک له‌ سووریا وتی: ڕێکاری سه‌ربازی هیچ سوودێکی نییه. هه‌موومان ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانوستان و تیرۆر له‌ناو ببه‌ین. تاران داوا ده‌کات که‌ کێشه‌کانی سووریا به‌ هاوکاری لایه‌نه‌کانی سووریا بێت. هه‌رجۆر به‌رنامه‌ و پلانێک بۆ سووریا ده‌بێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی خودی سوورییه‌کان بێت و ئه‌وان خۆیان ده‌بێت بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. ئێران ته‌نیا له‌ دوای سه‌قامگیری خۆی نییه‌ و سه‌قامگیری ناوچه‌کیش به‌لایه‌وه‌ گرنگه. ئێمه‌ به‌م پێیه‌ کاتێک دیمه‌شق داوای کرد ڕاوێژکاری سه‌ربازیمان بۆ سووریا نارد.

ئه‌و زیادی کرد: ئێران له‌ به‌رانبه‌ر گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان وه‌ستا و ئه‌گه‌ر ئێران نه‌ده‌بوو تیرۆر هه‌موو جیهانی ده‌گرت، ئه‌گه‌ر گیان فیداییه‌کانی ئێران نه‌ده‌بوو، ناوچه‌که‌ دابه‌ش ده‌بوو. ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌م بابه‌ته‌ بگه‌ن که‌ هێزه‌ بیانییه‌کان ده‌بێت له‌ ناوچه‌که‌ بکشێنه‌وه.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری نێوان ئێران و ڕووسیا و که‌ڵکی دووباره‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ بنکه‌ ئاسمانییه‌کانی ئێران، وتی: هاوکاری نێوان ئێران و ڕووسیا ستراتیژییه‌ و له‌ ئێستادا له‌ باشترین حه‌ڵه‌تی خۆی دایه‌ و ڕێبه‌ری ئێران له‌مباره‌وه‌ بڕیاره‌کان ده‌دات، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ که‌ڵک بردنی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا له‌ بنکه‌ ئاسمانییه‌کانی ئێمه، فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی له‌ کاتی گونجاودا له‌مباره‌وه‌ بڕیار ده‌دات.

News Code 9883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =