عه‌ره‌بستان بجووڵێ جگه‌ له‌ مه‌که‌ و مه‌دینه‌ هیچ شوێنێک ئه‌من نابێت

وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری به‌ عه‌ره‌بستان دا که‌ ئه‌گه‌ر سعوودییه‌کان حه‌ماقه‌ت بکه‌ن، جگه‌ له‌ مه‌که‌ و مه‌دینه‌ نه‌بیت هیچ شوێنێکیان ئه‌من نامێنێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار حسه‌ین دێهقان، وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌لمه‌نار هۆشداری دا که‌ ئه‌گه‌ر عه‌ربستان هه‌ڵه‌ی سه‌ربازی بکات، بێجگه‌ له‌ مه‌که‌ و مه‌دینه‌ نه‌بێت هیچ جێگه‌یه‌کی ئه‌من له‌م وڵاته‌دا نامێنێت.

سه‌ردار دێهقان له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا عه‌ربستان ده‌توانێت شه‌ڕ بۆ ناوخۆی ئێران بگوازێته‌وه‌، وتی: من نازانم ئه‌وان چۆن ده‌یانه‌وێت ئه‌م کاره‌ بکه‌ن، من به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌ ئه‌وان ده‌ڵێم که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست بۆ هه‌ر جۆره‌ کارێکی هه‌ڵه‌ ببه‌ن، جگه‌ له‌ مه‌که‌ و مه‌دینه‌ نه‌بێت هیچ شوێنێکیان ئه‌من نامێنێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: عه‌ره‌بستان به‌ پله‌یه‌ک له‌ کێشه‌ی ناوخۆیی گه‌یشتووه‌ که‌ ئاماده‌یه‌ له‌ خزمه‌تی بنیامین نتانیاهۆدا بێت، به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی ئێران.

وه‌زیری به‌رگری ئێران وتی: ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ دوای داگیر کردنی هیچ وڵاتێکی ئیسلامی و عه‌ره‌بی نه‌بووین و ناشبین. ئه‌وان وا ده‌زانن که‌ ده‌توانن له‌ به‌رانبه‌ر ئێراندا بوه‌ستن به‌ڵام ئه‌وان نازان که‌ چی خه‌ریکن ده‌ڵێن و چ هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

News Code 9882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =