ئازاد کردنی ۴۴ گوند له‌ ڕۆژئاوای موسڵ

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی ۳۰ ڕۆژی ڕابردوودا ۴۴ گوند له‌ ناوچه‌ی حه‌زه‌ر له‌ ڕۆژئاوای شاری موسڵ ئازاد کراوه‌ و ۷۲۵ تیرۆریستی داعشیش کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دواینین ئاماره‌کانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵی له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م شاره‌ ڕاگه‌یاند.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له‌ میانه‌ی ۳۰ ڕۆژی ڕابردوودا ۴۴ گوند له‌ ناوچه‌ی حه‌زه‌ر له‌ ڕۆژئاوای شاری موسڵ ئازاد کراوه‌ و ۷۲۵ تیرۆریستی داعشیش کوژراون.

ئه‌و زیادی کرد: له‌م نێوانه‌ ۱۳۶ داعشی له‌ هێرشی خۆکژیدا کوژراون و ۸ فه‌رمانده‌ی باڵای داعشیش کراونه‌ته‌ ئامانج. هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌دا ۲۳۵ بۆمبی چێندراو پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌ و ۱۲ ماڵی بۆمب ڕێژکراو ڕزگار کراوه‌ و ۵ فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی داعش خراوه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و ۶۱ ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو له‌ لایه‌ن حه‌شده‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ئه‌سه‌دی هه‌روه‌ها وتی: ۱۱ تۆنلی داعش دۆزراوه‌ته‌وه‌ و کۆنترۆڵ کراوه‌. ئه‌م تۆنێلانه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌کانی داعش و بۆ هات و چووی شاراوه‌ی که‌ڵکی لێده‌برا. هه‌روه‌ها ده‌ستمان به‌سه‌ر ۴ کارگه‌ی دروست کردنی بۆمب و مووشک له‌ ناوچه‌که‌دا گرتووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ ده‌ستی پێ کردووه‌ و ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ کۆتایی یه‌کجاره‌کی خۆی نزیک بووه‌ته‌وه‌.

News Code 9881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =