٥ هەزار ئویغوری ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکانی سووریان

باڵویزی سووریا لە چین ئاماژەی دایە سەر ڕێژەی ئەو ئویغورییانە کە لە سووریا لە پاڵی گرووپە تیرۆریستییەکاندا شەڕ دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلحەیات، عماد موستەفا باڵویزی سووریا لە چین ڕایگەیاند: نێزیک بە پێنج هەزار ئویغوری لە ناوچەی سین کیانگ لە ڕۆژاوای چین  لە پاڵ گرووپە توندڕەوەکانی سووریا شەڕ دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: بڕێ لە ئویغورییەکان لە پاڵ داعش شەڕ دەکەن. زیاتریان دروشمی جودایی خوازیی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.

عماد موستەفا جەختی کرد: بەراوردەکانی ئێمە بە پێی ئەوانەی کە لە گەڵیان شەڕ دەکەین و کوژراوەکان و گیراوەکان، نێزیک چوار تا پێنج هەزار توندڕەو بوونیان هەیە و هەر بەم بۆنەشەوە چین و وڵاتانی تر ئەبێ نیگەرانیی زۆریان هەبێت.

ئەلحەیات ئاماژەی داوەتە سەر نیگەرانیی چین لە ڕێژەی ئویغوریگەلێک کە چوونەتە ڕیژی گرووپە توندڕەوەکانی سووریا و عێراق، ئەو ئویغورییانە بە شێوەی نایاسایی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و تورکیاوە دەچنە سووریا و عێراق.

News Code 9879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =