دیمەشق پێبەندی ڕێککەوتنی ناوچە ئەمنەکانە

وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە دیمەشق پێبەندی ڕێککەوتنی ناوچە ئەمنەکان لە سووریایە و لە ئەگەری پێشێل کردنی لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، سووریا وەڵامی توند دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، وەلید موعەلیم وەزیری درەوەی سوووریا لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: دەوڵەتی سووریا بەڵگەی ناوچە ئەمنەکان لە ئەو وڵاتە پەسەند دەکات.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا وتی: ئێمە لە کۆبوونەوەکانی ژێنێڤ هەمیشە بەشدار بووین. تا ئێستا کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی دانوستانەکانی ژێنێڤ دیاری نەکراوە بەڵام بەداخەوە ڕەوتی دانوستانەکان پێشکەوتنێکی نەبووە چونکوو هیچ دژبەرێکی نەتەوەییمان نەبینیوە کە لە بری فەرمان وەر گرتن لە کەسانی تر لە بیری وڵاتەکەی خۆیاندا بن.

وەزیری دەرەوەی سووریا زیادی کرد: ئەگەر گرووپە چەکدارەکان پێبەندی ئاگربڕەکە بن ئێمەش پێبەندی دەبین. ناوبراو وتی: ئێمە پێبەندی ڕێککەوتنی ناوچە ئەمنەکانین و ئەگەر لایەنێکیش پێشێلی بکات، ئێمە کاردانەوەی توندمان دەبێت بەرانبەری.

وەلید موعەلیم وتیشی: ئەو گرووپانەی کە بەڵگەی ناوچە ئەمنەکانیان واژۆ کردووە و ئەوانەش کە مسۆگەریان کردووە دەبێ بەرەی نەسرە لە ناوچە ئەمنەکان بکەنە دەرەوە و ئەوانەش کە مسۆگەریان کردووە ئەبێ ئەو ئەرکە جێ بە جێ بکەن.

ناوبراو ئاشکرای کرد: ئێمە دەورێک جگە لە دەوری کاولکاریمان لە ئەورووپا نەبینیوە لە قەیرانی سووریا. ئێمە ڕێز دەگرین لە هەڵبژاردنی خەڵکی فەڕەنسە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و لە کردەوەشدا دڵ نابەستین بە دەوری ئەورووپا لە چارەسەریی قەیرانی سووریا.

ناوبراو وتی: ئێمە دەوری نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە نێودەوڵەتیەکانیش بۆ چاوەدێری بە سەر بەڕێوەچوونی بەڵگەکانی پێوەندیدار بە ناوچە ئەمنەکانیش قبووڵ ناکەین. ئەگەر سەربازانی ئۆردۆنی بێنە ناو خاکی سووریاوە ئێمە وەکوو پێشێل کارێک تووشیان دەبین.

وەلید موعەلم لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا وتی: تەقینەوە لە ناوچەی ڕاشدین بە مانای ڕاستەقینەی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی دێتە ئەژمار.ئەوەی کە کوردەکان لە سووریا لە شەڕ دژی داعش ئەنجامی دەدەن، کارێکی ڕەوایە و لە چوارچێوەی پاراستنی یەکیەتی و سەروەری سووریا دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی: ئێمە و عێراق لە بەرەیەکداین کەوابوو ئەبێ لە نێوان دوو وڵاتەکەدا هاوئاهەنگی و هاوکاریی قووڵ ببێت. بەڕێوە بردنی قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتنی کفریا و فۆعە خەریکە ئامادە دەبێت و ئێمەش هەرگیز دانیشتووانی ئەو ناوچە لە بیر ناکەین.

News Code 9878

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =