تورکیا لە سنووری ئێران دیوار هەڵدەچنێت

تورکیا ئەیەوێت بە مەبەستی بەربەرەکانێ لە گەڵ پەکەکە لە سنووری خۆی لە گەڵ ئێران دیوارێکی سنووری بچنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت دەیلی، تورکیا ئەیەوێت بە پاگەندەی بەربەرەکانێ لە گەڵ پەکەکە لە سنووری خۆی لە گەڵ ئێران دیوار بچنێت.

بەرپرسێکی تورکیا کە ناوی نەبراوە لە ئەم ڕاپۆرتەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە پاگەندەی کردووە کە گرووپی پەکەکە بنکەگەلێکیان لە ناو ئێران هەیە کە نێزیک ٨٠٠ تا ١٠٠٠ ئەندامی تێدایە.

ئەم بەرپرسە لە درێژەی تۆمەتبار کردنی ئێراندا ڕایگەیاند کە ئەندامانی پەکەکە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا دژی ئەوان، پەنا دەبەنە ئەو بنکانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە درێژایی دیوارەکە ٧٠ کیلۆمەتر دەبێت و لە پارێزگای ئاغری و ئیغدیردا دەچنرێت و پاشماوەی درێژایی سنوورەکە بە دانانی بنکەی پاسەوانی چاوەدێری دەکرێت.

News Code 9876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =