یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی لە سنە

یه‌که‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ۲۰ی گوڵان له‌ زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ هاوکاری گرووپی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی، یه‌که‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ۲۰ی گوڵان له‌ زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ کاتژمێر ۹ی به‌یانی له‌ ته‌لاری مه‌وله‌ی زانکۆ کوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی فه‌ردین ئه‌خلاقیان، سه‌رۆکی زانکۆ کوردستان و وه‌لی غوڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی کۆنفڕانسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دوکتور سیروس ئه‌میری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م کۆنفڕانسه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ وتی: ئه‌نجومه‌نی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئێران، بنکه‌ی زانستی جیهانی ئیسلام و ئه‌نجومه‌نی زانستی خوێندکارانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی زانکۆ کوردستان له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ هاوکاری گرووپی زمان و ئه‌ده‌بیاتی زانکۆ کوردستان ده‌که‌ن.

له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ چوار کۆبوونه‌وه‌ و په‌نه‌لێکی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ که‌ کۆنفڕانسه‌که‌ به‌ لێدوانێکی بێهروز چه‌مه‌ن ئاڕا، له‌ کاتژمیر ۷ی ئێواره‌ کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی بهێنێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ میانه‌ی ئه‌م کۆنفڕاسه‌دا، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کتێبی "ئایدیای ژانر" له‌ نووسینی سه‌ید مه‌هدی زه‌رقانی و محموود ڕه‌زا قوربان سه‌باغ و به‌ به‌شداری دوکتور زه‌که‌ریا و ئه‌بولفه‌زل حوڕی بکرێت و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌ بخرێته‌ به‌ر باس و خوێندنه‌وه‌.
 

News Code 9870

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =