ناڕه‌زایه‌تی له‌ ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ڕه‌نسا

پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌ گازی فرمێسک ڕێژ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ناڕازیانه‌ بوویه‌وه‌ که‌ له‌ دژی ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێپێوانیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشاتوده‌ی، سه‌رکه‌وتنی ئیمانۆئل ماکرۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ۲۰۱۷ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی ناڕازی بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕن، ئه‌وان دوروشمیان ده‌دا :نا بۆ ناکرۆن، نا بۆ لۆپه‌ن.

زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م ڕێپێوانه‌ ناڕه‌زاییه‌یان ڕێخستبوو، لاینگری ئه‌و به‌ربژارانه‌ی خولی پێشوو بوون که‌ ده‌نگی ته‌واویان بۆ خولی دووهه‌م به‌ ده‌ست نه‌هێنا بوو. 

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، ۳۰۰ که‌س دژ به‌ ماکرۆن له‌ پاریس ڕێپێوانیان کرد و داوایان ده‌کرد که‌ ماکرۆن ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ناچار بوون له‌ گازی فرمێسک ڕێژ بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ناڕازیانه‌ که‌ڵک ببه‌ن.

شایانی باسه‌، ماکرۆن که‌ ۳۹ ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه‌ و لاینگری یه‌کێتی ئه‌ورووپایه‌، له‌ سه‌رده‌می ناپلئۆن بناپارته‌وه‌، لاوترین سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسایه‌.

ئه‌و دوای سه‌ه‌رکه‌وتن وتی: لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌ مێژووی فه‌ڕه‌نسادا کراوه‌ته‌وه‌. ده‌مه‌وێت سه‌رده‌مێکی نوێ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ست پێ بکه‌م.

ماکرۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێ به‌ ده‌نگی ۶۵ له‌ سه‌د توانی له‌ ماری لۆپه‌نی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست بیباته‌وه‌.

News Code 9869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =