هه‌فته‌ى دۆستایه‌تی كورد و فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هه‌فته‌ى دۆستایه‌تى نێوان گه‌لى فه‌ڵه‌ستین و کورد له‌ شارى هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ چه‌ندین چالاكى كلتوورى و ڕۆشنبیرى و هه‌ڵپه‌ڕكێى ڕه‌سه‌نى هه‌ردوو گه‌لى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوێنێ  یه‌ك شه‌ممه‌، ۷ی ئایارى ۲۰۱۷ له‌شارى سلێمانى، به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ڕۆشنبیرى سلێمانى و نه‌زمى حزورى، كونسوڵى گشتى فه‌ڵه‌ستین، هه‌فته‌ی دۆستایه‌تی کورد و فه‌له‌ستین ده‌ستی پێکرد.

به‌مه‌به‌ستى گرنگیدان به‌ كلتوور و هونه‌رى كورد و فه‌ڵه‌ستین هه‌فته‌ى دۆستایه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌جێت و دواتر چه‌ندین چالاكى هونه‌رى هه‌ڵپه‌ڕكێ و تابلۆى دێرینى هه‌ردوولا نمایشكران.

بابه‌كرد دڕه‌یی، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ڕۆشنبیرى سلێمانى، له‌مباره‌وه‌ به‌ باس نیوزی ڕایگه‌یاند : باڵوێزى گشتیى وڵاتى فه‌ڵه‌ستین، به‌ ئاماده‌بوونى ۲۴ هونه‌رمه‌ندى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر خه‌رجى خۆیان هاتوون بۆ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى گرنگی به‌ كلتورى نێوان گه‌لى فه‌ڵه‌ستین و گه‌لى هه‌رێمی كوردستان بدرێت.

وتیشی: په‌یوندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌لى فه‌ڵه‌ستین لاواز بووه‌، بێگومان هه‌فته‌ى دۆستایه‌تى نێوان كورد و فه‌ڵه‌ستین، جگه‌ له‌ خسته‌ڕووى كلتوور و مێژووى هه‌دوولا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئاینده‌ په‌یوه‌ندی نێوانمان به‌هێز ده‌كات.

News Code 9868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =