شه‌ڕ له‌ سوودان زیاتر له‌ ۲ ملیۆن منداڵی ئاواره‌ کرد

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۲ ملیۆن منداڵ به‌ هۆی شه‌ڕی سوودانه‌وه‌ ئاواره‌ بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌ومول سابع، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا ڕایانگه‌یاند که‌ شه‌ڕ و قات و قڕی به‌ سه‌ر سوودانی باشووریدا زاڵ بووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دوو ملیۆن منداڵ ناچار بن وڵاته‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن. والنتین تاپسۆبا، به‌رپرسی به‌شی ئه‌فریقایی لێژنه‌ی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌مڕۆدا هیچ قه‌یرانێک له‌ ئاستی شه‌ڕی سوودان منی نیگه‌ران نه‌کردووه‌ و ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌.

سوودان وڵاتێکه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت، له‌ دوو ساڵی ڕابردوو و له‌ کاتی سه‌ربه‌خۆ بوونی سوودانی باشووری له‌ وڵاتی سوودان شه‌ڕی ناوخۆیی له‌م وڵاته‌دا له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی سوودانی باشووری ده‌ستی پێ کردووه‌ و ئه‌م وڵاته‌ی تووشی قات و قڕی کردووه‌. شه‌ڕی ناوخۆی سوودانی باشووری بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌نابه‌ران له‌ ساڵی ۱۹۹۴وه‌ تاکوو ئێسته‌ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌.

زۆربه‌ی ئاواره‌کانی سوودانی باشووری بۆ وڵاتانی وه‌ک ئۆگاندا، کێنیا، سوودانی باکووری و ئیتیۆپی ڕایان کردووه‌. کێشه‌که‌ لێره‌ دایه‌ که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ خۆیان له‌ ڕووی دابین کردنی خوارده‌مه‌نی و ئاسانکاری کێشه‌ی یه‌کجار زۆریان هه‌یه‌.

News Code 9867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =