ته‌قه‌ کردن له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ۳ برینداری لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ڕووداوی ته‌قه‌کردن له‌ ناوچه‌ی "فاتح"ی شاری ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا هێزێکی پۆلیس و دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن تورک، شایه‌تحاڵان رایانگه‌یاند که‌ ده‌نگی ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌ ناوچه‌ی فاتحی ئه‌سته‌نبۆل بیستووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ له‌و‌ هێرشه‌دا که‌ له‌ لایه‌ن که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئه‌نجام درا، هێزێکی پۆلیس و دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

تا ئێستا هۆکاری ئه‌م ته‌قه‌کردنه‌ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانی فه‌رمی تورکیا هیچ زانیارییه‌کیان له‌باره‌ی هۆکاری ئه‌م ڕووداوه‌ بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 9861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =