ماکرۆن بووه‌ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا/لۆپه‌ن پیرۆزبایی کرد

دوێنێ خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا ماکرۆنی ۳۹ ساڵانیان به‌ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبژارد، ئه‌و له‌ په‌ره‌سه‌ندی یه‌کێتی ئه‌ورووپا پشتیوانی ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ له‌ کۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا و دوای ڕکابه‌ری دژوار له‌ نێوان ئێمانۆئل ماکرۆن و ماریه‌ن لۆپه‌ن، ماکرۆن به‌ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبژێردرا. 

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ماکرۆن که‌سێکی ۳۹ ساڵانه‌ و ئه‌گه‌رچی لاوه‌ به‌ڵام کاریزمایه‌کی باشیشی هه‌یه‌ و توانی به‌ ده‌نگی ۶۱ له‌ سه‌د به‌ سه‌ر ماریه‌ن لۆپه‌نی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستدا سه‌رکه‌وتوو بێت. 

لۆپه‌ن ڕکابه‌ره‌که‌ی ماکرۆن دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژاردنی ماکرۆن کردوووه‌.

ماکرۆن له‌گه‌ڵ ژنێکدا زه‌ماوه‌ندی کردووه‌ که‌ ۲۴ ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌تره‌ و هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا ڕێزی لێبگرن، به‌ تایبه‌ت ژنانی فه‌ڕه‌نسایی. ماکرۆن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ نه‌ وه‌ک سۆسیالیسته‌کان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، نه‌ک وه‌ک کۆماری خوازه‌ ڕاسته‌ڕه‌وه‌کانی فه‌ڕه‌نسا. به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دات ڕێگایه‌کی مامناوه‌ند له‌به‌ر بگرێت و له‌ بڕینی ئه‌و ڕێگایه‌شدا جدی ده‌بێت.

ماکرۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ لاینگری په‌ره‌دان به‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپایه‌ و لای وایه‌ که‌ ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ ده‌بێت به‌هێزتر بێت و سیاسه‌تی زۆر ڕوونی هه‌بێت، به‌ڵام ماریه‌ن لۆپه‌ن دژی ماکرۆن داوای ده‌کرد که‌ فه‌ڕه‌نساش وه‌ک بریتانیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا بکشێته‌وه‌ و سنووره‌کان به‌ سه‌ر په‌نابه‌راندا دابخات.

ماکرۆن پێشینه‌ی چه‌پ و سوسیالیستی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی ئه‌رکه‌کانیشی له‌ سه‌رده‌می ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بووه‌ که‌ چه‌پ بوون، بۆ نموونه‌ له‌ سه‌رده‌می فه‌ڕه‌نسا ئۆلاند، وه‌زیری ئابووری فه‌ڕه‌نسا بووه‌. به‌ڵام له‌ میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ وردی حزبی سوسیالیستی فه‌ڕه‌نسای ڕه‌خنه‌ کرد و خۆی له‌م حزبه‌ دوور خسته‌وه‌ تاکوو بتوانێت ده‌نگی کۆماری خوازه‌کان به‌ ده‌ست بێنێت.

ئه‌و به‌ر له‌ هێرشه‌که‌ی خان شه‌یخۆن زۆر ڕه‌خنه‌ی له‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریا نه‌ده‌کرد، به‌ڵام دوای ئه‌م هێرشه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ سووریا بدات. ئه‌و هه‌روه‌ها دژبه‌رێکی سه‌رسه‌ختی گرووپی تیرۆریستی داعشه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شداری هاوپه‌یمانییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کات.

ماکرۆن هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئێران و عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌ڵه‌یه‌ فه‌ڕه‌نسا وه‌ک ڕابردوو ته‌نیا پشتیوانی له‌ عه‌ره‌بستان بکات، به‌ڵکوو ده‌بێت له‌ نێوان ئه‌م دوو هێزه‌ یه‌کسانی دروست بکات و ده‌ستێوه‌ردان له‌ ڕکابه‌ری نێوان دوو هێزی ناوچه‌که‌ نه‌کات، ئه‌و له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئێران و عه‌ره‌بستان ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ک بێت که‌ زیان له‌ هیچ کام له‌م دوو وڵاته‌ نه‌که‌وێت و ئاسایشی ناوچه‌که‌ش تووشی مه‌ترسی نه‌کات.

News Code 9857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =