سەیفولئیسلام قەزافی لە تیرۆر ڕزگاری بوو

سەرچاوەیەکی لیبیایی ڕایگەیاند کە سەیفولئیسلام قەزافی کوڕی مەعەمەر قەزافی دیکتاتۆری کوژراوی لیبیا لەو شوێنەی کە زیندانی بوو بە ناوی ئەلزنتان، کەوتە بەر پلاماری تیرۆرەوە بەڵام ڕزگاری بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر له‌ یەومه‌لسابع، ئەو پەلامارە لە لایەن ئوسامە جوەیلی وەزیری پێشووتری لیبیا کە کۆنترۆڵی دۆخی ئەلزنتانی لە ئەستۆیە و شوورای سەربازی ئەلزنتان ئەنجام دراوە.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: ئوسامە جوەیلی چەند لاوێکی ئەلزنتانی ناردووەتە شوێنی زیندانی کردنی سەیفولئیسلام قەزافی تا لە بوونی لەوێ دڵنیا بن و شوێنەکە بناسن و ئاسانکاری بکەن بۆ تیرۆرەکە. بەڵام ئەو پەلامارە شکستی هێناوە.

یەومه‌لسابع لە درێژەدا نووسیویه‌تی: سەرچاوەیەکی ئاگاداری لیبیایی لە ئاپی ڕابردوودا لیستێکی دەست کەوتووە کە تێیدا چەند کەسایەتی سیاسی و سەربازی کاریگەری لیبیای تێدا هێنراوە کە ئەبێ تیرۆر بکرێن. تەمیم بێن حەمد ئەمیری قەتەر پشتیوانی ماڵی  لە ئەو پڕۆژە دەکات و میلیشیا توندڕەوەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە لە بێنغازین بەڕێوەی دەبەن. لە سەرووی ئەولیستەشەوە کە دەست کەوتووە ناوی سەیفولئیسلام قەزافی هاتوه‌.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: دۆحە بە دوای لەناو بردنی سەیفوئیسلام قەزافیەوەیە چونکوو سەیفولئیسلام بەڵگەگەلێکی لایە کە نیشاندەری جووڵەکانی دۆحە دژی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە کاتی دەسەڵاتداری ئەمیر حەمدە. تەمیم بێن حەمد ملیۆنان دۆلاری بۆ ئەو تیرۆرانە تەرخان کردووە.

News Code 9856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =