سەدا ٦ ی عێراق لە دەستی داعشدایە

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە داعش ئێستا ته‌نیا له‌ سەدا ٦ ی ئەو وڵاتەی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، ئەحیا ڕەسوول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: داعش ته‌نیا ٦ لە سەدی ڕووبەری عێراقی لە کۆنترۆڵدایە لە حاڵێکدا ساڵی ٢٠١٤ نزیک بە سەدا ٤٠ ی ڕووبەری ئەو وڵاتەی لە کۆنترۆڵدا بووه‌.

لە لایەکی تریشەوە شەڕی قورسی نێوان هێزە عێراقییەکان و داعش لە ڕۆژاوای موسڵ لە ئارادایە و هێزی لەشکری نۆیەمی ئاڵتوونی و پۆلیسی عێراق و کاردانەوەی خێرا توانیان سەدا ٣٠ ی گەڕەکی هه‌رماتی دووهەم کۆنترۆڵ بکەن. ئێستاکە شەڕێکی قەرس لە گەڕەکی هه‌رمات لە ئارادایە.

سەرچاوە عێراقییەکان لە کوژرانی سێ داعشی لە ڕەوتی شەڕەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەو گەڕەکە هەواڵیان دا و ئاماژەیان کردە هێرشی ئاسمانی دژی داعش لە گەڕەکەکانی زنجیلی، هه‌رمات و حاوی سەکینە.

News Code 9855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =