کوردی سووریا داوای پێکهێنانی ناوچەی ئەمن دەکەن

کوردی سووریا پاش هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی شەڕکەرەکانی تورکیا دژی ئەوان خوازیاری پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە سەر سنووری تورکیا و سووریا دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەپەگە لە وتووێژ لە گەڵ سپۆتینک تورکدا وتی کوردی سووریا دوای هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی شەڕکەرەکانی تورکیا دژی یەپەگە داوای پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە سەر سنووری عێراق و سووریا دەکەن.

ناوبراو وتی: ئێمە خوازیاری ئەوەین. ئێمە دەمانەوێت لە بەرانبەر هێرشی ئاسمانیدا پارێزراو بین. ئێمە دەمانەوێت ئاسایشمان پارێزراو بێت. ئەمڕۆ تورکیا هێرشی ئاسمانی کرد نازانین سبەینێ چ ڕوو دەدات.

ناوبراو داوای لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کرد: هێزە هاوپەیمانەکان ئەبێ ئێمە و ئەو ناوچانەی کە ئازادمان کردووە بپارێزن.

News Code 9854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =