هێزە عێراقییەکان لە ٣٠٠ مەتری مزگەوتی ئەبووبەکر بەغدادین

سەرۆک پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ٣٠٠ مەتر لە ئەو مزگەوتەوە دوورن کە ئەبووبەکر بەغدادی لەوێ خەلافەتەکەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، ڕاید شاکر جەەدت سەرۆکعی پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی پۆلیسی عێراق ئەو مزگەوتەیان گەمارۆ داوە کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش خەلافەتەکەی تێدا ڕاگەیاندبوو. ئامانجی هێزەکانی پۆلیس گەیشتن بە مزگەوتی نووری و منارەی حەدبایە.

ناوبراو زیادی کرد: شاری کۆنی موسڵ خاوەن حەشیمەتی زۆرە و کۆڵانی باریکی هەیە. داعشیەکان دەیان هەزار هاووڵایان وەکوو قەڵغانی مرۆڤی لەوێ داناوە.

جوودەت وتیشی: یارمەتی گەیاندن و تەواوی ڕێگاکان لە سەر داعش بەستراوە بۆ وەرگرتنی چەک.

ناوبراو سەبارت بە بەغدادیش وتی: زانیارییەک سەبارەت بە بوونی سەرکردەی داعش لە ناوچەکە لە بەر دەست دا نییە بەڵام بوون و نەبوونیشی جیاوازی نییە چونکوو شەڕ کۆتایی هاتووە و هۆی دواکەوتنیشی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە.

News Code 9853

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =